سه‌ردار قادر: داواكردنی ماف و خۆپیشاندان ره‌وایه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كاری خۆیان كردووه
K24 - سلێمانی:
سه‌ردار قادر، پارێزگاری سلێمانی به وه‌كاله‌ت، له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی شاری سلێمانی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا وه‌ك سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه بووه ئه‌و هێزانه كاره‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستای سلێمانی، سه‌ردار قادر رایگه‌یاند، ره‌نگه هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك هه‌بووبێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیش كوڕی ئه‌م شاره‌ن و "جسمی نامۆ" نین.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن بووه له باره‌ی رۆژانی داهاتوو و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه بپارێزرێت و مافه‌كانی مامۆستایان و خوێندكاران وهدهستبهێنرێتهوه.
له باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانیش، كه له زیندانه‌كاندا ماون، گوتی: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی من هه‌مه ته‌نها دوو سێ مامۆستای به‌ڕێز ماون له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی دیكه گه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان".