هۆلاند خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید ناكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كاندید ناكاته‌وه.
هۆلاند له 15ی ئایار/ مایۆی 2012 به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا و پێشتریش له ماوه‌ی ساڵانی 2001-2008 شاره‌داری شاری تۆل بووه.
فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی حزبی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا بووه.
فرانسۆ گیرارد گیۆرگیس، له 12ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1954 له شاری روانی فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه.