خاچى سوور: شه‌ڕى مووسڵ چه‌ند مانگێك ده‌خايه‌نێـت
هۆشداريشى داوه له زيادبوونى ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه مه‌ده‌نيانه‌ى له شاره‌كه راده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، شه‌ڕى مووسڵ چه‌ند مانگێك ده‌خايه‌نێت.
رێكخراوه‌كه هۆشداريشى داوه له زيادبوونى ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه مه‌ده‌نيانه‌ى له شاره‌كه راده‌كه‌ن.
دومينيك ستيلهارت، به‌ڕێوبه‌رى پرۆسه‌كانى خاچى سوور له جيهاندا گوتى: هه‌ندێك رۆژ ژماره‌ى بريندارانى شه‌ڕى مووسڵ له سه‌د كه‌س تێپه‌ڕ ده‌بێت.
گوتيشى: ئه‌وان شاره‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌جێده‌هێڵن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وه‌ى ئێستا له‌سه‌ر زه‌وى و واقيعدا ده‌يبينين، ئه‌سته‌مه له ماوه‌يه‌كى كه‌مدا كۆتايى پێ بێت، چونكه داعش به‌ره‌نگارييه‌كى به‌هێز بۆ مانه‌وه له شاره‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، ره‌نگه هه‌مووان ببينه شاهێدى شه‌ڕێكى درێژ و ئازار و مه‌ينه‌تى زۆرى دانيشتوانى مه‌ده‌نى مووسڵ.