كینیا دوو كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئێران به تۆمه‌تی تیرۆر دادگایی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حكومەتی كینیا دوو كارمەندی باڵیۆزخانەی ئێران لە نایرۆبی پایتەخت و شۆفێرەكەیان بە تۆمەتی "كۆكردنەوەی زانیاری بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی" دادگایی كرد.
بە پێی ھەواڵێكی ئاژانسی رویتەرز، هه‌ردوو دیپلۆماتی ئێرانی "نه‌سروڵڵا ئیبراهیمی" و عه‌بدولحسێن قولی سه‌فایی" له كاتی وێنه‌گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له كینیا ده‌ستگیر كراون و تۆمه‌تبارن به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ئاژانسی ئاسوشهیتد پرێس له‌سه‌ر زاری داواكاری گشتی كینیا بڵاوی كرده‌وه ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ردانی كردنی دوو زیندانی ئێرانی كه به تاوانی تیرۆر گیراون، به مۆبایله‌كانیان وێنه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیان گرتووه.
هه‌ر سێ كه‌س رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانه‌ی ئێران ده‌ستگیر كران.
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له كینیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران تا ئێستا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌یان نه‌داوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه هه‌رسێ كه‌س برانه به‌رده‌م داوه‌ر و پارێزهیهكهیان رایگه‌یاند هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه كه له لایه‌ن یه‌كه‌ی پۆلیسی دژی تیرۆری كینیا ده‌ستگیر كراون.
له ساڵی 2002، له ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێلێكی ھاووڵاتییەكی ئیسرائیلی لە كینیا 15 كەس كوژران، كە ھاوكات بوو لەگەڵ بە ئامانج كردنی فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی بە دوو مووشەك.
له ساڵی 2013 دوو ئه‌ندامی سوپای قودسی ئێرانی "ئه‌حمه‌د ئهبوفهتحی" و مه‌نسور موسه‌وی" له كینیا به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه و دارشتنی پلان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی زیندانی كراون.
هه‌ر ئه‌و ساڵیش دوو ئێرانی دیكه هه‌وڵیاندا به پاسه‌پۆرتی ساخته‌ی ئیسرائیل بچنه ناو كینیا، ده‌ستگیر كران.
له تشرینی دووه‌می 2015، پۆلیسی كینیا پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی په‌یوه‌ندیدار به ئێران راگه‌یاند.