بە ڤیدیۆ: له‌باره‌ی قه‌ڵه‌وی و زۆر خواردن و ته‌مبه‌ڵی هۆشداری ده‌درێت
K24 – هه‌ولیر
زانای فیزیك، ستیفن هاوكینگ كێشه‌ی ته‌ندروستی مرۆڤ به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ده‌ی 21 ده‌زانێت.
هاوكینگ به دامه‌زراوه‌یه‌كی سوید قازانج نه‌ویست Gen-Pep كه ئامانجی به‌هێزكردنی ته‌ندروستی منداڵان و گه‌نجانه رایگه‌یاند "مرۆڤایه له كاتی ئێستادا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه و ژیانی ملیۆنان كه‌س له مه‌ترسی دایه وه‌ك زانایه‌كی گه‌ردوونناس هه‌موو جیهان پێكه‌وه ده‌بینم و لێره‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی گشتی كه مه‌ترسیدارترین مه‌ترسییه له سه‌ده‌ی 21".
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس گوتی " زۆر كه‌س به‌هۆی كاریگه‌ری قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده‌وه ده‌مرن و ئێمه زۆر ده‌خۆین و به كه‌می ده‌جوڵێین".
پێشی وایه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش به رێگه‌ی "ئه‌نجامدانی چالاكی زیاتری فیزیكی و گۆڕینی شێوازی خواردن" ده‌كرێت.
به‌پێی توێژینه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی Gen-Pep ته‌مبه‌ڵی چواره‌مین هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه له جیهاندا و باس له‌وه‌ش ده‌كات 80% دانیشتوانی جیهانی له ته‌مه‌نی نووجوانی دا وه‌ك پێویست چالاكییان نییه.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان، ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده ده‌ناڵینن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی كرۆنیكی وه‌ك شه‌كر، دڵ، ده‌ماری خوێن و شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه.