دوو خۆبه‌خشى بيانى له رۆژئاواى كوردستان گيانيان به‌ختكرد
ده‌يان چه‌كدارى خۆبه‌خشى بيانى له ريزى ئه‌و هێزانه‌دا به‌شداريان كردووه له شه‌ڕى دژى داعش.
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى منبج، له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌يان چه‌كدارى خۆبه‌خشى بيانى له ريزى ئه‌و هێزانه‌دا به‌شداريان كردووه له شه‌ڕى دژى داعش.
پرۆسه‌ى رزگاركردنى منبج له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016 ده‌ستيپێكرد و ئۆپراسيۆنه‌كه 73 رۆژى خاياند و سه‌ره‌نجام هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيان شاره‌كه رزگار بكه‌ن و داعش رووبه‌ڕووى شكستێكى سه‌ربازى گه‌وره بكه‌نه‌وه.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به هاوبه‌شى ئه‌نجوومه‌نێكى تايبه‌تى سه‌ربازييان بۆ منبج پێكهێنا.
ئامانجى سه‌ره‌كى رزگاركردنى منبج وه‌ك ئه‌وه‌ى له راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبجدا هاتووه، رێگه‌گرتن بوو له هاتوچۆى چه‌كدارانى داعش بۆ توركيا و هاتنى چه‌كدارى زياتر له توركياوه بۆ ناو خاكى سووريا.
تا ئێستا خۆبه‌خشێكى شه‌ڕڤانى ئه‌مريكايى و يه‌كێكى بريتانى و گه‌نجێكى ديكه‌ى سلۆڤينى له ريزى يهكينهكاندا له منبج گيانيان به‌ختكردووه.
له نوێترين راگهيهندراويدا، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج هه‌واڵى گيانبهختكردنى هه‌ريه‌ك له رۆبين ئاگرى و زانا جوانى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئاگرى و جوان، دوو له‌و خۆبه‌خشانه‌ن كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌وه له پێناو ئازاديدا هاتوونه‌ته ريزى يه‌كينه‌كان و شانبه‌شانى خه‌ڵكى منبج تێكۆشاوون بۆ كۆتايهێنان به داگيركارى.
رۆبين ئاگرى، ناوى راسته‌قينه‌ى مێشێل ئيسرائيله و له ويلايه‌تى كاليفۆرنياى ئه‌مريكا ژياوه و له حوهزيرانى 2016 په‌يوه‌ندى به يه‌كينه‌كانه‌وه كردووه.
زانا جوان، گه‌نجێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانييه و ناوى راسته‌قينه‌ى ئانتۆن لسجك بووه و له ئهيلوولى ئه‌مساڵ په‌يوه‌ندى به ريزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه كردووه و له ريزى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج ئه‌ركى پێ سپێردراوه.
هه‌ردوو خۆبه‌خش له ئاكامى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا له خۆرئاواى منبج گيانيان به‌ختكردووه.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج رايگه‌ياندووه، ئه‌و دوو خۆبه‌خشه بيانييه به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌ى توركياوه گيانيان له‌ده‌ستداوه.