داعش تاكتیكی نوێ له ئه‌وروپا به‌كار ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی یەكێتی ئەوروپا ـ یۆرۆپۆل رایگه‌یاند داعش تاكتیكی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئه‌وروپا به‌كار ده‌هێنێت.
به‌پێی راپۆرتێكی یۆرۆپۆل، "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ربازی داعش لاواز بووه، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له ئه‌وروپا پیشان ده‌دات تاكتیكی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژاردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا نوێترین هه‌ڵسه‌نگاندنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له ئه‌وروپا خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و ئامانجێشی ئه‌وه‌یه بتوانن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
ته‌كنیكی نوێی داعش له ئه‌وروپا تا ئێستا، به‌كارهێنانی ماده‌ی ته‌قینه‌وه و چه‌كی ئۆتۆماتیك و چه‌كی سارد و ئۆتۆمبێله كه به وردی پلانه‌كانی دارشتووه.
رێكخه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆر له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند به لاوازبوونی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌وروپا بۆ وڵاته‌كانیان ده‌گه‌ڕینه‌وه كه له ریزه‌كانی گرووپه تیرۆریستییهكاندان و راهێنان و و زه‌مینه‌ی بیروباوه‌ری و شه‌ڕه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
ژیل دو كرشوو پێی وایه ته‌نیا به روانینێكی هه‌مه لایه‌نه و هه‌ماهه‌نگ ده‌توانن پێشی به چالاكییه‌كانیان بگرن.
دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌وروپا پێیان وایه ده‌یان كه‌س له لایه‌نگرانی داعش له ئه‌وروپا توانایی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستیان هه‌یه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات له وانه‌یه داعش شێوازه‌كانی له سوریا و عێراق له ئه‌وروپا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبهركراو و رفاندن و هه‌ڕه‌شه.
له‌وانه‌یه هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی ئه‌وروپا ھەڵبژێرێت و هێرش بكاتە سه‌ر دامه‌زراوه ژێرخانه‌كان وه‌ك توڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با، یان ته‌نانه‌ت وێستگه ئهتومییهكان ببنە ئه‌وله‌وییه‌تی داعش له ئه‌وروپا.
لاوازی په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر پروپاگه‌نده‌ی گروپه توندره‌وه‌كانی وه‌ك داعش و به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستیان به‌رامبه‌ر دژایه‌تیكردنی كۆچبه‌ران و ناكۆكی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی، بوارێكی تری راپۆرتی پۆلیسی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و داوای هه‌ستیار بوون به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه و له نزیكه‌وه چاودێری كردنی ده‌كات.