ته‌كنیكی ئه‌م دایك و باوكانه بۆ منداڵه‌كانییان بێوێنه‌یه
به وێنه.. تۆش ئه‌و شتانه بۆ منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ی؟
K24 - هه‌ولێر:
دایكان و باوكان، وێنه‌ی منداڵه‌كانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باشترین چاره‌سه‌رییان بۆ هه‌ندێك گرفت دۆزیوه‌ته‌وه، كه دایكان و باوكان رۆژانه له كاتی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانییان رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.

دانانی خشته‌ی رۆژانه‌ی منداڵ و ره‌نگكردنی كاتژمێری ژووره‌كه‌ی و هه‌ر ره‌نگێك له به‌رامبه‌ر كاتژمێرێك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانی خۆی بزانێت.

دۆزینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له ونبووه‌كان له رێگه‌ی یارییه‌وه، له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر شتێكیش پاداشتی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش كارئاسانی بۆ دایكان و باوكان ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له ونبووه‌كان.

باوكێكی به‌ریتانی، وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "شاره‌زایانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌ڵێن، منداڵه‌كانتان سه‌رقاڵ بكه‌ن و ئه‌ركیان پێ بسپێرن، منیش منداڵه‌كه‌م راسپاردووه دیواری دارین به ئاو بۆیه بكات".

شاردنه‌وه‌ی شیرینی له منداڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ددانهكانییان له تێكچوون پارێزراو بێت، ئه‌ویش دانانی شیرینییهكانه له‌ناو كیسه‌یه‌ك، كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و شیرینییه‌وه نییه.

درووستكردنی ته‌خته‌یه‌ك بۆ نووسین و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن منداڵه‌كه‌وه، كه له‌سه‌ره‌وه تۆپێك كاغه‌ز هه‌یه و هه‌ركاتێك ته‌خته‌كه پڕبووه‌وه ده‌توانرێت به‌شه نووسراوه‌كه لێبكرێته‌وه.

ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت حه‌زی له نووسینی دار و دیواری ماڵه، ئه‌وا قه‌ڵه‌مه‌كانی لێ مه‌شاره‌وه، به‌ڵكو بیخه ناو كارتۆنێكی گه‌وره و با له نووسینه‌كانی به‌رده‌وام بێت، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه.

رێگه‌یه‌كی نایاب بۆ دووركه‌وتنه‌وه له قوفڵدانی ده‌رگای ژوور له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه، كه زۆرجار دایكان و باوكان رووبه‌ڕووی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه و هه‌ندێكجار په‌ناده‌برێته به‌ر شكاندنی ده‌رگاكان.

جێكردنه‌وه‌ی شوێنی منداڵ به دانانی ناوبڕێك له نێوانییان له‌ناو ئۆتۆمبێل، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه شۆفێر، یاخود دایك و باوكییان سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن.

رێگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی منداڵ له‌وه‌ی بچێته ناو لم.

دانانی په‌نجه‌وانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پشتی منداڵه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی وا هه‌ست بكات ده‌ستی دایكیه‌تی و له خه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.

دایكی ئه‌م منداڵه، باشترین چاره‌سه‌ری دۆزیوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خواردنی ئایس كرێم، جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی به پاكی بمێنێته‌وه.

رێگه‌یه‌ك بۆ هاندانی منداڵ بۆ خۆشووشتن، ئه‌ویش به سوودوه‌رگرتن له فیلمی "جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان - ستار وۆرز" و دانانی هاوشێوه‌ی شمشێره به‌كارهاتووه‌كانی فیلمه‌كه، له‌ناو بانیۆی خۆشووشتندا.

رێگه‌یه‌كی ساده و ئاسان بۆ پاراستنی په‌نجه‌ی منداڵ له كه‌وتنه‌به‌ر ده‌رگا، منداڵان به گشتی دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن.

پێدانی پاسوۆردی وای فای ئینته‌رنێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ندێك ئه‌ركی ماڵه‌وه، وه‌كو شووشتنى قاپ، جلهكانییان بخه‌نه جلشۆر، گه‌سكی كاره‌بایی له‌ناو ماڵ بده‌ن و پاشماوه و زبڵه‌كان ببه‌نه ده‌ره‌وه، ئینجا ده‌توانن پاسۆوردی وای فای ماڵ وه‌ربگرن.

دایك و باوكێكی له ئه‌مه‌ریكا به‌م رێگه‌یه منداڵه‌كه‌یان هانده‌ده‌ن سپرای قژ به‌كارنه‌ھێنێت، ئه‌ویش سهرپشككردنییهتی له نێوان وه‌رگرتنی دۆلارێك و به‌كارهێنانی سپراكه، كه ته‌نها بۆی هه‌یه یه‌كێكییان به‌كاربهێنێت.