دوای مردنی گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ستی به ئاهه‌نگگێڕان كرده‌وه
پێشتر راگه‌یه‌ندرا كه مردووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا، رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌لكهولی خوارده‌وه، به‌هۆیه‌وه گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و له‌وێ مردنی گه‌نجه‌كه راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ستی به ئاهه‌نگگێڕان كرده‌وه.
رووداوه‌كه له كامینا گۆرای پۆڵاند روویداوه، دوای راگه‌یاندنی مردنی ئه‌و گه‌نجه 25 ساڵییه، جارێكی دیكه زیندووبووه‌ته‌وه و له‌ناو ساردخانه‌ی ته‌رمه‌كان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
پاسه‌وانی ساردخانه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دوای راگه‌یاندنی مردنی گه‌نجه‌كه، ته‌رمه‌كه بۆ به‌شی ساردخانه گوازرایه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌م ده‌نگێكی نامۆ له‌ناو ساردخانه‌كه ده‌هات و گوتی: "كاتێك ساردخانه‌كه‌م كرده‌وه، جه‌سته‌یه‌ك بوو كه هیچی له‌به‌ردا نه‌بوو و داوای به‌تانی ده‌كرد".
پاسه‌وانه‌كه بانگی پۆلیسی كردووه و پزیشكانی له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پشكنینی پزیشكی پێویست بۆ ئه‌و گه‌نجه بكه‌ن ئینجا رێگه‌ی بده‌ن بچێته‌وه ماڵه‌كه‌ی.
به‌ڵام گه‌نجه‌كه دوای پشكنینه‌كان، نه‌چووه‌ته ماڵه‌وه و راسته‌وخۆ چووه‌ته‌وه ئه‌و یانه‌یه‌ی كه لێیه‌وه هاتبوو و سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ده‌ستی به ئاهه‌نگگێڕان كردووه‌ته‌وه.
پێشتریش حاڵه‌تێكی له‌و جۆره له رووسیا روویداوه و گه‌نجێك به هۆی خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ڤۆدكا، مردنی راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان شێوه، جارێكی دیكه زیندوو بووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه.