ئه‌مشه‌و كوردستان24 بۆ یه‌كه‌مینجار له میدیای كوردیدا سووپرایزێكی بۆ وه‌رزشوانان پێیه
كوردستان24، شه‌وانی هه‌ینی له پاڵ رووماڵی ورد و خستنه‌ی رووی سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بڕیاره ئه‌مشه‌و ده‌ست به سووپرایزه گه‌وره‌كه‌ی خۆی بكات.
كوردستان24 بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆتایی هه‌ر مانگێك باشترین پێكهاته‌ی خوله‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات، بڕیاریشه له كۆكراوه‌ی ئه‌م هه‌ینییه باشترین پێكهاته‌كه به فه‌رمی رابگه‌یه‌نێت.
دیسكی وه‌رزشی كوردستان له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایاب، ژوورێكی توێژینه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یاریزانه‌كانی خوله‌كه پێكهێناوه و له نزیكیشه‌وه ئاماده‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌بن و راوێژیش به كه‌سانی په‌یوه‌ست به خوله‌كه ده‌كه‌ن و دواتر له كۆتایی هه‌ر مانگێك پێكهاته‌ی نموونه‌یی خوله‌كه به فه‌رمی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و بینه‌ری كوردستان24 بن له كاتژمێر 9:30ـی شه‌و وەك سەرجەم ھەینیەكانی دیكه له كۆكراوه‌ی خولی نایاب، ئامار و داتا و دیمه‌ن و گۆڵ و راپۆرتی ھەر شەش یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه ده‌بینن.