پلانی جه‌نگی موسڵ ده‌گۆڕێت
شه‌ڕی موسڵ سه‌خت بووه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی سوپای عێراق رایانگه‌یاندووه" پلانی جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌گۆڕێت،بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بخه‌نه‌ڕوو،ئه‌م قسانه‌ی فه‌رمانده عێراقییه‌كان له كاتێكدایه پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان له گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی شاره‌كه به‌رده‌وامه و له به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ هێشتا شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فه‌ریق" عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی"هاتین نه‌ینه‌وا" رایگه‌یاندووه:هێزه هاوبه‌شه‌كان له سه‌روبه‌ندی نوێكردنه‌وه‌ی پلانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و گۆڕانكاریكردنن تێیدا،به گوێره‌ی راگهیێنراوێكیان ئه‌و گۆڕانكارییانه له به‌ری ده‌سته چه‌پی رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵدا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق گوتوویه‌تی: پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا له به‌ری ده‌سته چه‌پی موسڵ خاوبووه‌ته‌وه،چونكه داعش پاڵی به خه‌ڵكه سڤیلهكهوه داوه و له ناو ئه‌وانه‌وه شه‌ڕی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له ناوچه‌كانی دیكه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه،سه‌ره‌ڕای داواكاری پاڵپشتی زیاتر له فیرقه‌ی 9 ی سوپای عێراق له‌و كاتانه‌ی كه هێزه‌كان زیاتر ده‌چنه قوڵایی شاری موسڵه‌وه پێویست به هێزی زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گوههڕهكه رزگاركراوه‌كان بپارێزرێن و شه‌ڕه‌كه‌ش سه‌ختتر ده‌بێت.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.