ژماره‌ی قوربانیانی مانگی رابردووی عێراق 4 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
كه‌مترینیان له كه‌ركووك بووه
K24 – هه‌ولێر
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراقی ـ یۆنامی رایگه‌یاند له ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو چوار هه‌زار و 265 عێراقی و 83 هاووڵاتی بیانی به‌هۆی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدانه‌كه‌كان كوژران و برینداربوون.
یان كۆبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگه‌یاند به‌پێی دوایین ئاماری یۆنامی 2885 هه‌زار عێراقی له‌ماوه‌ی مانگی رابردوو كوژران و 1380 دیكه‌ی بریندار بوونه و به‌شێكی زۆریان هاووڵاتیانی سڤیلن.
هه‌روه‌ها باس له تاكتیكه‌كانی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت هاووڵاتیانی سڤیل له موسڵ وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێت و ماڵه‌كانیشیان كردووه‌ته شوێنی هاوێشتنی گوللـه و ده‌ستی به رفاندن و به زۆری گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان كردووه.
به‌پێی ئاماری یۆنانی 926 هاووڵاتی سڤیل له‌مانگی تشرینی دووه‌م له عێراق كوژروان و زۆرترینیان له شاری به‌غدا بووه به 152 كوژراو و 581 بریندار و له پارێزگای نه‌ینه‌واش 331 كه‌ش كوژراون و 930 دیكه‌شی بریندار بوونه. له سه‌ڵاحه‌دین 60 كوژراو 88 بریندار و له بابل 56 كوژراو 23 بریندار.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و شوێنانه‌ی عێراق له راپۆرتی یۆنانی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه‌ركوك كه‌مترین قوربانی هه‌بووه، به 18 كوژراو 17 بریندار.
ژماره‌ی قوربانیانی بیانی له عێراق له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو 52 كوژراو و 31 بریندار بووه.