نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ هۆشداری ده‌دات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ماڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند ته‌نیا 57% له‌و 196.2 ملیۆن دۆلاره به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه كه بۆ دابینكردنی پیداویستی ئاواره‌كان له وه‌رزی زستان دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها باس له دابه‌شكردنی 8200 په‌كێج به‌سه‌ر دانیشتوانی گوگچه‌لی و نه‌مرود له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌كات.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 76 هه‌زار كه‌س له وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له 17 تشرینی یه‌كه‌م ئاواره بوونه و كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌ش كه‌مپ بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كان دابین كردووه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو كه‌مپانن، دانیشتوانی قه‌زا و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵن.
ئاژانسه‌كه هیواداره له وه‌رزی زستان ھاوكاری بۆ 1.2 ملیۆن ئاواره‌ی نوێی عێراق دابین بكات.