عێراق ئامارێكی یۆئێن له‌باره‌ی قوربانیانی هێزه ئه‌منییه‌كان له شه‌ڕی موسڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش راپۆرتێكی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ـ یۆنامی ره‌ت ده‌كاته كه رایگه‌یاندووه 1959 ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له مانگی رابردوو كوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی، رونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه "جارێكی دیكه راپۆرتی نادروست به‌ناوی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ـ یۆنامی بڵاو كراوه‌ته‌وه و زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی ژماره‌كان تێیدایه كه باس له كوژرانی 1959 ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له مانگی تشرینی دووه‌می 2016 ده‌كات".
یۆنامی له راپۆرتێكدا له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی عێراق له مانگی تشرینی دووه‌م رایگه‌یاند 2885 عێراقی له مانگی رابردوو كوژراون و 1380 دیكه‌شی بریندار بوونه. له ژماره‌یه‌ش 1959 ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون كه له هیزه‌كانی پۆلیس، پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی تایبه‌ت و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی دیكه پێك دێت كه شان به شانی سوپای عێراق ده‌جه‌نگن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له رونكردنه‌وه‌ی خۆیدا ئاماژه به به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی رزگاركراو به‌پێی ئه‌و پلانه ده‌كات كه بۆ داڕێژراوه، به هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به رێگه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له به‌غدا.