تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراو له‌ گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی موسڵ ته‌قییه‌وه‌

ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار هه‌یه‌

K24 – هه‌ولێر:

كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌ رێگه‌ی خۆكوژێكه‌وه‌ تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی بۆمبڕێژكراویان له‌ گه‌ڕه‌كی "قادسیه‌"ی موسڵ ته‌قانده‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا تا ئیستا"24" كه‌س گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ھاوکات لەگەڵ خراپبوونی کەش و ھەوای شاری مووسڵ داعش بۆ یەکەم جار ھێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە شارەکە ئەنجامدا، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای عێراق لە ھیچ شوێنێک پاشەکشەی نەکردووە و وەڵامی ھێرشەکانی داوەتەوە.