په‌رله‌مانتارێكی كورد: داواكارییه‌كی نوێ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا راگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان داوا ده‌كه‌ین مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به خانه‌نشینان و توڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له یاسای بودجه‌ی 2017 عێراق جێگیر بكرێت له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیای سۆمۆ.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ری كوردستان24 رایگه‌یاند بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێری 13:00 په‌رله‌مانی عێراق كۆ ببیته بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017.
گوتیشی به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه، لیژنه‌ی دارایی كۆ ده‌بێته و ئیستا چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیژنه ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه.
له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 له به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌ی 730 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان، راده‌ستكردنی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێم دانراوه و هه‌ندێ سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا باس له راده‌ستكردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ پێدانی ئه‌م ژماره فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه كه حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ملیۆنێك و 400 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام له به‌غدا ته‌نیا دانپێدان به نزیكه‌ی 730 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شی دا ئه‌گه‌ر مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له بودجه‌دا جێگیر نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌نگ به پرۆژه‌كه ناده‌ن و بایكۆتی ده‌كه‌ن. به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه به‌ر له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه ده‌ستپێبكرێت.