بەرھەمی ماسی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان گەشە دەكات

وەزارەتی کشتوکاڵ: نرخی ماسی گران ببێت سنورەکان دەکەینەوە

K24 - ھەولێر

بەرھەمی ماسی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە دیووە و ساڵانە زیاتر لە 4 ھەزار تۆن ماسی بەرھەم دەھێندرێت.

سیروان سەعید بەڕێوەبەری بەشی سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە کوردستان24 راگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 4200 تۆن ماسی بەرھەم دەھێندرێت و زیاتر لە 14 پڕۆژەی بەرھەمھێنانی ماسی جۆری سەلەمون یاخود سامن ھەن.