درووشمى "لبيك يا حسين" سوننه‌كان نيگه‌ران ده‌كات
درووشمى لبيك يا حسين، ته‌نيا ئاماژه‌يه‌كه به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.
K24 – هه‌ولێر:
"لبيك يا حسين!" درووشمێكى كلاسيكى شيعه‌كانه. ئاماژه‌يه بۆ دڵسۆزييان بۆ پاڵه‌وانى تائيفه‌كه‌يان، كه له سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى زاينى شه‌هيد بووه. ئێستا چه‌كداره شيعه‌كان هه‌مان ئه‌و درووشمه له‌سه‌ر ديوارى بينا، خانوو و ماڵى هاووڵاتيانى مووسڵ ده‌نووسن.
فه‌رمانده‌كانى ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ڵێن، ئه‌و درووشمانه له‌سه‌ر درووشمه‌كانى داعش ده‌نووسرێنه‌وه. ئاماژه‌يه‌كن بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌موو عێراقييه‌كان.
به نسبه‌ت زۆرينه‌ى ره‌هاى دانيشتوانه سوننه ئاينزاكه‌ى مووسڵه‌وه، نووسينى ئه‌و درووشمانه مه‌ترسيين. ئاماژه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنى تائيفه‌يه‌كى دياريكراو به‌سه‌ر سوننه‌كاندا. ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێيه‌كى مه‌زهه‌بى دێننه ئاراوه.
عه‌بدوڵڵا شويب، ئاسنگه‌رێكى سوننه‌يه، له ترسى شه‌ڕ له مووسڵ رايكردووه. ده‌ڵێت: سه‌يرى ئه‌و درووشمه بكه، كه له‌سه‌ر ديوارى دووكانێكى ميوه‌فرۆشى نووسراوه، پێويست بوو سوپا به بێلايه‌نانه كار بكات. رێگه به نووسينى ئه‌و درووشمانه نه‌دات.. من ره‌شبينم و دواى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا عێراق ئارام نابێته‌وه.
ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، رێكخراوى داعش درووستيكردووه، شيعه‌كان به بێ باوه‌ڕ و ده‌رچوو له ئاين له‌قه‌ڵه‌مده‌دات. يان ده‌بێت تۆبه بكه‌ن و پاشگه‌ز ببنه‌وه، ياخود ده‌كوژرێن.
پێشتر به‌شێك له سوننه‌كان له‌و بڕوايه‌دابوون، داعش له مه‌ترسييه‌كانى حكومه‌تى زۆرينه شيعه‌ى به‌غدا ده‌يانپارێزێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان زۆرتر هه‌ست به مه‌ترسى ده‌كه‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵاتێكى هۆڤيانه كرانه‌وه. هه‌ر له جه‌ڵده لێدان، كوشتن و هه‌ڵواسينه‌وه، تا سووتاندن، ده‌ستبڕين و گوێ بڕين سزا دران.
ميوه‌فرۆشێك، ناوى يه‌كه‌مى هيشامه. له‌و باره‌يه‌وه گوتى: رێگه به هيچ كه‌سێك ناده‌ين شاره‌كه په‌لكێشى كێشه‌ى ديكه بكات.
گوتيشى: سوننه، شيعه، مه‌سيحييه‌كان و كورد هه‌موومان به يه‌كه‌وه و به ئاشتى له مووسڵ ده‌ژياين. ئێمه عێراقێكى يه‌كگرتوومان ده‌وێت.
چه‌كداره شيعه‌كان زۆر باوه‌ڕيان به‌و وێنه كێشراوانه هه‌يه، كه بۆ حوسێنى كوڕى پێشه‌وا عه‌لى كێشاويانه. له‌سه‌ر ده‌رگاى مزگه‌وتێكى سوننه له گه‌ڕه‌كى كوكجاڵى خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ دايان ناوه, له‌سه‌ر ديوارى ماڵه سوننه‌كانيش نووسيويانه لبيك يا حسين.
زياتر له 12 كه‌سى نيشته‌جێى ئه‌و گه‌ڕه‌كه وتيان: سه‌ربازه‌كانمان بينى ئه‌و درووشمانه‌يان له‌سه‌ر ديواره‌كان نووسيى.
هه‌روه‌ها سێ چه‌كدارى شيعه‌ش له يه‌كه‌يه‌كى پياده وتيان: ئێمه خۆمان ئه‌و درووشمانه‌مان نووسى و چه‌كدارى ديكه‌شمان بينيوه درووشمه‌كانيان نووسيوه.
په‌يامنێرى رۆيته‌رز له مووسڵ به چاوى خۆى بينيويه‌تى 30 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى عێراقى ئاڵا و به ناو وێنه‌ى كێشراوى عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵيبيان له‌سه‌ر هه‌ڵكراوه. له به‌رتڵه‌ش كاتێك چه‌كداره شيعه‌كان بازگه‌يان داناوه پێش هه‌موو شتێك ئاڵا و درووشمه‌كانى مه‌زهه‌بى شيعه‌يان نووسيوه.
سه‌باح نوعمانى، گوته‌بێژى ده‌زگاى قه‌ڵاچۆكردنى تيرۆر كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه راهێنانى پێكراوه، گوتى: دڵنيانيم له‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان ئه‌و درووشمانه‌يان نووسيبێت ياخود نا، به‌ڵام ئه‌و درووشمانه ئاسايين، مه‌رج نييه تائيفيانه بن.
گوتيشى: سه‌بازه‌كانمان سه‌رقاڵى شه‌ڕى داعشن و ده‌رفه‌تيان نييه ئه‌و درووشمانه له‌سه‌ر ديواره‌كان بنووسن.
هه‌روه‌ها گوتى: به هه‌ر حاڵ درووشمى لبيك يا حسين، ته‌نيا ئاماژه‌يه‌كه به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا. چونكه هه‌مووان ده‌زانن پێشه‌وا حسين سيمبوڵى شۆڕش بووه له دژى سته‌م.
سه‌رچاوه: رۆيته‌ز.