چينييه‌كان هه‌واى پاكى نيوزله‌ندا ده‌كڕن
ده‌توانن هه‌واى پاكى نيوزلهندايان به 17 سه‌نت ده‌ستكه‌وێت.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "The South China Morning Post" بڵاويكرده‌وه، دانيشتوانى چين كه گيرۆده‌ى ته‌مومژى دوكهڵاوى بوونه، ده‌توانن هه‌واى پاكى نيوزلهندايان به 17 سه‌نت ده‌ستكه‌وێت.
هه‌واى پاك و پاڵاوته و پڕ له ئۆكسجين كرا‌و له ناو كيسێكدايه و قه‌باره‌ى 7.7 ليتر ده‌گرێت به نزيكه‌ى 30 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
يه‌ك ده‌به يان كيسى هه‌وايى ده‌توانێت 180 هه‌ناسه‌ى لێ وهرگيرێت و ئه‌و ههوايه له كه‌نه‌داوه به به‌هاى 16 دۆلار بۆ هه‌ر كيسێك يان دهبهيهكى ده‌گاته چين.
يه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و كيسه ههواييه ئاماده‌كراوانه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى بڵاويكردبوويه‌وه، ئه‌گه‌ر به چه‌ند كه‌سێك ئه‌و ههوايه به‌كاربهێنێت، هيچ جياوازى نييه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رۆژانه به‌كارى ده‌هێنين.
له چين ره‌وشى ژينگه زۆر ئاڵۆز بووه. به هۆى زيادبوونى سه‌رچاوه پيسكارهكانى كه‌شوهه‌وا و ژينگهوه.
به هۆى دووكه‌ڵى كارگه گه‌وره‌كانه‌وه، ئاسمانى زۆرێك له شاره پيشهسازييهكانى چين به دووكه‌ڵ و ته‌مومژى چڕ داپۆشراوه.
له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015دا به هۆى ته‌مومژى چڕى دوكهڵاوييهوه، ده‌سه‌ڵاتدارانى چين ئاستى مه‌ترسى سووريان راگه‌ياند.
سه‌رچاوه: RT