به ڤیدیۆ...له كلاسیكۆی زه‌وی رامۆس له دواخوله‌ك بارسێلۆنای شۆك كرد
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می لالیگای ئیسپانیا، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م دیمه‌ن و رووداوه گه‌وره‌كان ده‌ستیپێكرد، له خوله‌كی 53 لویس سوارێز سوودی له تۆپێكی نێیمار وه‌رگرت له نێوان چه‌ندان یاریزانی ریال مه‌درید گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ بارسا تۆمار كرد.
له خوله‌كی 90 وه‌ك سێرجیۆ رامۆس وه‌ك هه‌میشه فریادڕه‌سه‌كه‌ی ریال مه‌درید به لێدانێكی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید به 34 خاڵ به‌بێ ركابه‌ر له لوتكه‌ی لالیگا مایه‌وه و بارسێلۆنا به 28 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.
بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له كلاسیكۆ 232 یاری رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، ریال مه‌درید خاوه‌نی 93 بردنه‌وه‌یه و بارسێلۆناش 90 یاری بردۆته‌وه، 49 یاریش به‌یه‌كسبانوون كۆتایی هات.
گۆڵی سێرجیۆ رامۆس له دواخوله‌كه‌كانی كۆتایی كلاسیكۆ