به‌ ڤیدیۆ: هاووڵاتییه‌ك رێوییه‌ك له‌ مردن رزگار ده‌كات

K24 – هه‌ولێر

هاووڵاتییه‌كی سعودی، رێوییه‌ك له‌ مردن رزگار ده‌كات كه‌ له‌ ناو دارێكی بچووك گیری خواردووه‌ و ناتوانێ ده‌ربچێت.

به‌ پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌ عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هاووڵاتییه‌، رێوییه‌كه‌ رزگار ده‌كات كه‌ ناو لقه‌ دارێك گیری خواردووه‌ و پاش ده‌رهێنان و خاوێنكردنی، به‌ڕه‌ڵڵای ده‌كات و پێی ده‌ڵێت "مع السلام".