شه‌ڕی موسڵ به‌ر له ده‌ست به‌كاربوونی تره‌مپ كۆتایی دێت
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه هێزه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توندی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارتێر رایگه‌یاند شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به سه‌ختی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام به‌ر له ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد تره‌مپ كۆتایی دێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، لێدوانی ئاشتۆن له وه‌ڵامی پرسیارێك هات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی شه‌ڕی موسڵ كۆتایی دێت به‌ر له‌وه‌ی ترامپ له رۆژی 20 كانوونی دووه‌می 2017 سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی شاری موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه، پاش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵ كرد و هێڵه به‌رگرییه‌كانی داعشیشیان له ده‌روازه‌كانی شار تێك‌شكاند.
به‌هۆی بوونی دانیشتوانی موسڵ و به‌كارهێنانیان له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی، نیشانه شكێنه‌كانی داعش كه هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌نه ئامانج و ناتوانایی هێزه‌كانی عێراقی بۆ به‌كارهێنانی تۆپ و چه‌كی قورس له شه‌قام و كوڵانه ته‌سكه‌كانی موسڵ، پێشڕه‌وییه‌كانیان هێواشتر بووه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به دانپێدان به سه‌ختییه‌كانی شه‌ڕی موسڵ رایگه‌یاند هه‌میشه هه‌ندێ كێشه روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خۆیان بۆ هه‌ر جۆره ئه‌گه‌رێك ئاماده كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی داعش له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ به توندی به‌ره‌نگاری هێزه عێراقییه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دژه تیرۆر كه له به‌ره‌ی پێشه‌وی جه‌نگ دایه، به كردنه‌وه‌ی دووكه‌ڵیش پێشی به بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌گرن.
كارتێر رۆژی شه‌ممه داوای كردبوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پاش شكستی داعش له عێراق بمێننه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندره‌وه‌كان پاش نه‌مانی داعش و هه‌روه‌ها پێشیگرتن به ڕاكردنی چه‌كدارانی داعش و خۆ رێكخستنه‌وه‌یان له شوێنێكی دیكه.