خوشكێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد
سبه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ خاتوو " ئقلیما مه‌لا مسته‌فا بارزانی " خوشکی گه‌وره‌ی سەرۆک بارزانی کۆچی دوایی کرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ خوالێخۆشبوو له ده‌ڤه‌ری بارزانی شوێنی له دایكبوونی به خاك ده‌سپێردرێت و سبەینێ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له هۆڵی بۆنەکانی شارۆچكه‌ی پیرمام.