كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواخرا
رۆژی چوارشه‌ممه كۆتایی به په‌سندكردنی پرۆژه یاسای بودجه 2017 دێت
K24 – هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سندكردنی بڕگه‌كانی كۆتایی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017 دواخرا.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای بودجه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دوا خست.
پاش ئه‌وه‌ی كه دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه تا نزیكه‌ی كاتژمێری 12 شه‌وی رابردوو به‌رده‌وامبوو، بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه دواخرا.
له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق ماده‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و به‌شه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌سندكران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكرا به راده‌ستكردنی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار نه‌وتی هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی 17% به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له ماده‌یه‌كی دیكه‌دا پێدانی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خراوه‌ته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه پێویسته مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدات.
به‌ڵام ئه‌م ماده‌یه ناكۆكی نێوان په‌رله‌مانتاری كورد لێكهوتهوه. په‌رله‌مانتاری گۆڕان، مه‌سعود حه‌یده‌ر هه‌ر پاش په‌سندكردنی ئه‌م ماده‌یه رایگه‌یاند ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ پیشمه‌رگه و تۆپه‌كه‌شی خسته گۆڕه‌پانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌و مووچه‌كانیان وه‌ك ئه‌ندامانی سوپای عێراق بدرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، په‌رله‌مانتاری پارتی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌و ماده‌یه هیچ ده‌ستكه‌وتێك پۆ پێشمه‌رگه تێیدا نییه و ناتوانرێ شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكات، چونكه نه ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاری كراوه و نه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویسته وه‌ك شایشته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت.
به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی بۆ پێدانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دارێژراوه، حكومه‌تی فیدراڵ مووچه‌ی پێشه‌رگه به پێی ژماره‌كه‌یان له پشكی هێزی وشكایی سوپای عێراق ده‌دات و دیاریكردنی ژماره‌كه‌شی ده‌مێنێته سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا