به فه‌رمی بلاته‌ر لێی قه‌وما و ماڵی وێران بوو
فرمانی ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ بۆ ده‌رچوو
دادگایی دادی وه‌رزشی ناسراو به كاس، به شیوه‌یه‌كی كۆتایی بڕیارییدا، به سه‌پاندنی شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر سێب بلاته‌ری سه‌رۆكی پیشووی فیفیا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 دێسێمبه‌ری 2016، دادگایی كاس، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان پێداچوونه‌وه‌یان به بڕیاره‌كانی دادگا كردووه و، بیانووه‌كانی بڵاتهر ناتوانێت سزاكه‌ی سه‌ری كه‌مبكاته‌وه.
هه‌ر بۆیه دادگا بڕیارییدا به راگرتنی بلاته‌ر بۆ ماوه‌ی شه‌ش و سڕكردنی له‌سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشیه‌كان، كه پێشتر سێب بلاته‌ر داوای پێداچوونه‌وه‌ی به سزاكه‌ی كرد بوو.
ئه‌و پیاوه سویسریه، چه‌ندین جاره داوای پێداچوونه‌وه‌ی به بڕیاره‌كانی دادگا ده‌كات، به‌ڵام دواجار كه‌یسه‌كه‌ی به دۆڕاوی له دادگای وه‌رزشی له قه‌ڵه‌مدرا.
بلاته‌ر ماوه‌ی 17 ساڵ سه‌رۆكی فیفا بووه و به‌چه‌ندین تاوانی گه‌نده‌ڵیه‌وه تاوانباركرا و دوایتن جاریش پێدانی بڕی یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د پاوه‌ند به پلاتنی سه‌رۆكی یوێفا.
بلاته‌ری80 ساڵ، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یوێفا له‌لایه‌ن دادگای وه‌رزشییه‌وه له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه.