یاریزانێکی ئێرانی بەهۆی باسکردنی گەندەڵی وڵاته‌كه‌ی دادگایی ده‌كرێت
تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆته‌وه و ژنان ده‌كات
یاریزانێكی ناسراوی ئێرانی كه پێشتر له لالیگای ئیسپانیاش یاری كردووه له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆیی له لایه‌ن دادگای وڵاته‌كه‌یه‌وه فرمانی لێپێچینه‌وه‌ی بۆ ده‌رچووه.
لیژنەی ئەخلاقی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، مه‌سعوود شوجاعی یاریزانی ئێرانی یانەی (پانیۆنیووس)ـی یۆنانی بە هۆی بڵاوکردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی له لایه‌ن دادگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بەمەبەستی لێپێچینەوە بانگ كرا.
مەسعوود شوجاعی، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تۆپی پێی ئێران لە نێو گەندەڵیدا نوقم بووە."
شوجاعی كه پێشتر له لالیگای ئیسپانیا یاری بۆ یانه‌ی ئۆساسونا كردووه له تۆماره ڤیدیۆیه‌كه‌یدا داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه رێگه به ژنان بدات له یاریگه‌كان ئاماده بن.
مەسعوود شوجاعی، جگە لەگه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئێران، زیاتر لە 10ساڵە لەگەڵ یانەکانی ئیمارات، قەتەر و یۆنان‌دا یاری دەکات.
ئه‌م قسانه‌ی مه‌سعوود شوجاعی پێچه‌وانه‌ی رێنمایی و یاسایه‌كانی وڵاتی ئێرانه، به‌و پێیه‌ی لە ئێران ئافره‌تان رێگه‌یان پێ‌نادرێت وەک هاندەر لە یاریگەکانی تۆپێدا پێدا ئامادە بن و ئەمەش نارەزایی زۆری لایەنگرانی مافی یەکسانیی ئافره‌تان و پیاوانی لێکەوتووەتەوە.

مه‌سعوود شوجاعی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران