راهێنه‌ره رۆمانییه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر هه‌ڵاتووه
نامه‌یه‌كی له دوای خۆی جێهێشتووه
راهێنه‌ره روومانییه‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ (ماریان میخائیل) به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌بێ پرسی ئیداره و ره‌زامه‌ندی كارگێری یانه‌كه‌ی، جانتایه‌كی پێچاوه‌ته‌وه و ڕایكردووه، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆش روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ڕۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره به‌سوودی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه.
شه‌وی رابردوو شاندنی یانه‌ی زاخۆ له هۆتێلێكی هه‌ولێری پایته‌خت نیشته‌جێبوونه، بڕیاروابووه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زوو له خه‌و هه‌ستن و بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌لحسێن گه‌شتی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك یاریزانه‌كان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و چاوه‌ڕوانی راهێنه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر ده‌رناكه‌وێت، دواتر كاتێك ده‌چنه ژووره‌كه‌ی راهێنه‌ره‌كه نه‌ماوه و له شوێنی خۆشی نامه‌یه‌كی جێهێشتووه.
(ماریان میخائیل)ـی راهێنه‌ری رۆیشتووی یانه‌ی زاخۆ له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: چیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ به‌رده‌وام بم.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ (عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ڵێت: دوو هۆكار هه‌بوون بۆ رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره، یه‌كه‌میان به‌هۆی باری ئاسایش و سه‌لامه‌تی، كه هه‌ستمان كرد زۆر ده‌ترسێ، چونكه یانه‌ی زاخۆ به ئۆتۆمبێل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن، دووه‌میان ئه‌و توانای به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌ی نه‌بوو، بۆیه به‌مشێوه‌یه یانه‌كه‌ی جێهێشتووه.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ ده‌شڵێت: رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره به‌خێر بۆ ئه‌وان ده‌شكێته‌وه، به‌وپێیه‌ی
یانه‌ی زاخۆ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به بارودۆخێكی خراپ گوزه‌ر ده‌كات و له كۆی 9 یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و راهێنه‌ره رۆمانییه‌ی پێشوو، هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه، بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی زاخۆ له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌لحسێن ببێته‌وه.