به ڤیدیۆ...یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی ده‌كات
سزایه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌مكراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه هێشتا نه‌دۆڕاوه
یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه هیچ شكستێكی ناه‌هاتۆته ڕێ.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی باشووری كوردستان، ده‌رگه‌كانی یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری جارێكی دیكه به‌ڕووی هانده‌راندا ده‌كرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزایه‌كه‌ی له 3 یاری بۆ 1 یاری كه‌مكرده‌وه، به‌مه‌ش هانده‌ران ده‌توانن سبه‌ی ئاماده‌ی یاریی نێوان هه‌ولێر و ئه‌مانه بن.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له كۆی 9 یاری خاوه‌نی 9 خاڵه و ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كردووه، 223 رۆژ له خولی عێراق هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌مانه له خۆی 9 یاری ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 5 سه‌ركه‌وتن و 4 یه‌كسانبوونه و به 19 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌مانه له مێژووی خولی نایاب 10 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر 4 یاری بردۆته‌وه، له 5 یاریش یه‌كسانبوونه و له یارییه‌كیش دۆڕاوه، هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 15 گۆڵی له ئه‌مانه كردووه، له به‌رامبه‌ردا یانه به‌غدادییه‌كه 11 گۆڵی هه‌یه.