یه‌كێتی و گۆڕان رای خۆیان له باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی راگه‌یاند
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان: به‌بۆچوونی هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، كۆتاییهات و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك "له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت".
سه‌ركردایه‌تییه هاوبه‌شه‌كه، له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه به بۆچوونی هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و كێشه سیاسییه‌كاندا ده‌كه‌ن.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سلێمانی، رایانگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا و له‌و حزبه هه‌ریه‌ك له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، قادر حه‌مه‌جان، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ بهشدارییات تێداكردبوو.
ئه‌ندامانی گۆڕانیش، پێكهاتبوون له عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، عوسمان حاجی مه‌حموود، ساماڵ عه‌بدوڵڵا و د. ئیسماعیل نامیق.
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانییان دێت، كه له 17ی ئایار/ مایۆی ئه‌مساڵ، له‌نێوان هه‌ردوولادا، له ده‌باشان مۆركرا.
