یاریزانێكی ریال مه‌درید زیندانی ده‌كرێت
ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانه‌كه‌ی داده‌گیردرێت
فابیۆ كوێنتراوی پورتوگالی بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید بەھۆی راكردن لە باج دان، زیندانی دەكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 دێسێمبه‌ری 2016، رۆژنامەی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ھاوشێوەی كەیسەكەی رۆناڵدۆ ئەمجارە ناوی كوێنتراویان خستۆتە ناو لیستی ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە خۆ دزینەوە لەباجدان.
بەگوێرەی میدیاكانی ئیسپانیا كوێنتراو لە ساڵی 2011 لە بەرامبەر 3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەریال مەدریدەوە كردووە، بەڵام ئەم یاریزانە بۆ ماوەی 5 ساڵە خۆی لەباج دان دەدزێتەوەو لەرابردووش چەندین جار ئاگادار كراوەتەوە، بۆیە دادگای ئەم وڵاتە كۆتا قسەی خۆی كردووە كە دەستبەسەر كردنەو بە پێ بژاردنیش كێشەكەی چارەسەر نابێت.
لەئێستاشدا دادگه‌ی ئیسپانیا لەچاوەروانی وەڵامی ئەم یاریزانەن تایبەت بەم تۆمەتەی خراوەتە پاڵی، ئه‌گه‌ر به‌زوویی وڵامێكی درووستی نه‌بێت، پۆلیسی ئه‌و وڵاته راپێچی زیندانی ده‌كات.
فابیۆ كوینتراوی 28 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له 2011 له یانه‌ی بێنفیكاوه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و هێشتا نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه بكاته‌وه، له ساڵانی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی ناسیۆناڵ، زاراگۆزا و مۆناكۆی فره‌نسا كردووه.