بارزانى و عه‌لاوی سیاسەتی جیاكارى تایه‌فی له عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه
ئاماژه‌یان به هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، جه‌ختییان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی جیاكاری تایه‌فی له ئایینده‌ی سیاسی عێراق كرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌م/ سێپتێمبه‌ری 2016، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی كۆبوونه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌یاد عه‌لاوی ستاییشی رووانگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه له پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان و قووڵكردنه‌وه‌ی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق كردووه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردهوهی مووسڵ، هاوكات خۆشحاڵی خۆیان به‌و هه‌ماهه‌نگییه نیشانداوه.