ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2107
فراكسیۆنه‌كان نێوان خۆیاندا و له‌سه‌ر ئاستی پیكهاته‌كانیش ناكۆكن
K24 – هه‌ولێر
هه‌رچه‌ند ته‌نیا 13 ماده له پرۆژه پاسای بووجه‌ی 2017 عێراق له كۆی زیاتر له 40 ماده‌كانی ماون په‌سند بكرێن، ناكۆكییه‌كانی نێوان فراكسیۆنه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌سندكردنی زیاتر ده‌بن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق جارێكی دیكه كۆ ببێته بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و 13 ماده‌یه و په‌سندكردنی كۆتایی پرۆژه یاسای بودجه، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ماده‌كانی ناكۆك رێك كه‌وتبن.
هه‌ندێ له په‌رله‌مانتارانی كورد رایانگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، كه له ماده‌یه‌كدا به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك 250 هه‌زاری هه‌رێم و راده‌ستكردنی به كۆمپانیا سۆمۆ، 17% وه‌ك به‌شه‌ك بودجه‌ی هه‌رێمی دیاری كراوه.
له ماده‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌ركه ئاماژه به پێدانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه له به‌شی هێزی وشكایی سوپای عێراق كراوه، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یان رێژه‌كه‌ی دیاری كرابێت.
فراكسیۆنه كوردییه‌كان له لایه‌كه‌وه له ناوخۆیاندا ناكۆكن و فراكسیۆنی پارتی به بایكۆتكردنی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شێوازی دیاریكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم پیشاندا، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه هه‌یه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، پرۆژه یاسای بودجه به پیلانێكى سیاسیى مه‌ترسیدار دژ به هه‌رێمى كوردستان زانی و پێشی وایه ئه‌و په‌رله‌مانتا‌رانه‌ى كوردستان ده‌نگیان به یاساكه داوه، ئه‌نقه‌ست یان به نائه‌نقه‌ست بێت، پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و مووچه‌خۆران، ده‌نگیان به یاساكه دا.
حكومه‌تی هه‌رێم به خستنه‌ڕووی خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند مانگانه پێویستیان به 1.325 تریلیۆن دینار هه‌یه، له‌وانه:
880 ملیار دینار بۆ ته‌واوى شایسته‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران
120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتى شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه به‌رهه‌مهێنه‌كان
130 ملیار دینار گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزى وه‌رگیراوى پێشه‌كیى فرۆشتنى نه‌وت
180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ى به‌كاربردن، له ناویدا پاره‌ى پترۆدۆلارى كه‌ركووكیش،
حكومه‌تی هه‌رێم پێی وایه به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به شێوه‌ى ئێستا، كۆى گشتیى داهاتى چاوه‌ڕوانكراوى مانگانه بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌ماى 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانى دیكه‌ى ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار ، كه 390 ملیار دینار زیاتره له‌و بڕه‌یه له یاساى بودجه‌ى 2017 عێراق وه‌ك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم دیاری كراوه.
چوار فراكسیۆنی كورد له به‌غدا، ئه‌وه‌ی كه له پرۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دیاری كراوه و به سه‌ركه‌وتنێك ده‌زانن و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن پابه‌ندی یاسای بودجه بێت و به پێچه‌وانه‌وه له دادگای فیدراڵ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
به‌ربه‌ستێكی دیكه‌ی به‌رده‌م پرۆژه یاسای بودجه كه پێده‌چێت له دانیشتنی ئه‌مڕۆ مشتومڕی زۆری لێ بكه‌وێته‌وه، كێشه‌ی نێوان سوننه و شیعه‌یه له‌باره‌ی به‌شی سونه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی.
یه‌كێتی هێزه عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن به‌شی سونه له حه‌شدی شه‌عبی به 35% دیاری بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شی ده‌ستیان به دانوستانكردووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌ر له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكرێت.
لایه‌ن سوونه‌كان له‌نێوان دیاریكردنی 45 هه‌زار چه‌كدار و دیاریكردنی 35% له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی له‌نێوان خۆیاندا تووشی ناكۆكی ده‌بن.
په‌رله‌مانتارێكی سونه داوای كرد 45 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایری له بودجه‌ی یاسای 2017 دیاری بكرێن، له جیاتی دیاریكردنی رێژه‌یه‌ك له ناو حه‌شد شه‌عبی.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی عه‌بادی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له سه‌پاندنی بارێكی زۆری دارایی له‌سه‌ر شانی له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه له كاتی په‌سندكردنی پرۆژه یاسای بودجه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند حكومه‌ت تانه له هه‌ر ماده‌یه‌كی یاسای بودجه ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌ركی دارایی سه‌ر شانی زیاتر بكات.
سه‌عدی حه‌دیسی به ئاماژه پێدان به بڕیاری دادگای فیدراڵ، گوتی ناتوانن هیچ ماده و پێشنیار یان گۆڕانكارییه‌ك له یاسای بودجه‌دا بكه‌ن كه ئه‌ركی دارایی سه‌ر شانی حكومه‌ت زیاتر بكات، به بێ ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕینه‌وه.
لێدوانی حه‌دیسی چه‌ند كاتژمێرێك پاش كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ل په‌رله‌مانتارانی چوار پارێزگای به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت هات بۆ دیاریكردنی به‌شه‌كه‌یان له پێترۆدۆلار. هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای پێداچوونه‌وه به ماده‌كانی تایبه‌ت به پێترۆ دۆلار و خاڵه سنوورییه‌كان كردووه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی عێراق داواكاری یه‌كێتی هێزه‌كانی سونه له‌باره‌ی رێژه‌ی چه‌كدارانی سونه له‌ناو حه‌شد و هه‌روه‌ها داواكاری كورد بۆ شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی شیعه رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نێوان فراكسیۆنه‌كان نه‌كراوه بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی پرۆژه یاسای بودجه كه خاڵه ناكوكه‌كانی نێوان فراكسیۆنه جیاوازه‌كانه.
دانیشنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی دێت كه زیاتر له دوو جار دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی دواخران.