فوئاد حسێن: په‌یوه‌ندیمان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ باشە و پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ن
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: بۆ زانینی سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێ هاتووینه‌ته ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیمان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ باشە و پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر فۆئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكان، له لێدوانێكدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش هه‌ڵوێستی ئه‌وان بزانن،چونكه وادیاره له داهاتووشدا ئه‌وان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌مێننه‌وه و كاریگه‌ریشیان زۆره.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە كوردستان24 ی راگه‌یاند:ئامانجیان زانینی سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكایە، جەختیشی كردەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ باشە و باشیش دەبێت، چونكە ئەوان پشتگیری كوردستان و پێشمەرگەن و بەرلە ھاتنیان بۆ دەسەڵات ئاماژەیان زۆرە كە دەبنە پشتگیری ھەرێمی كوردستان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان باسكردنی ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌كه و پرسی هاوكاری و پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش بووه،شانده‌كه ده‌یانه‌وێت له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببنه‌وه و سیاسه‌تی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا بزانن.