به فه‌رمی پاڵه‌وانێكی كورد وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
هۆكاری وازهێنانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
سه‌ردار ئیسماعیل، پاڵه‌وانی كوردی له‌شجوانی كه خاوه‌نی ده‌یان مێدالیای زێری جیهانییه به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 كانوونی یه‌كه‌م/2016، له مه‌راسیمێكی رێزلێناندا كه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، سه‌ردار ئیسماعیل به‌فه‌رمی وازهێنانی له پاڵه‌وانییه‌تییه نێوخۆیی و جیهانییه‌كان راگه‌یاند.
ئه‌م پاڵه‌وانه كورده له باره‌ی وازهێنانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت شوێنی خۆی بۆ یاریزانه لاوه‌كان چۆل بكات، ده‌شڵێت: هۆكارێكی دیكه‌ی وازهێنانم په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه هه‌یه، كه پلانم بۆ بڕوانامه‌ی به‌رزتر له خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داڕشتووه.
ئه‌م وازهێنانه‌ی سه‌ردار دوای ئه‌وه هات كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی جامی ئه‌ڵماسی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی كرد كه له وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا به مێدالیای زێره‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت گه‌ڕایه‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)