دوایین زانیاری له بارهی خۆدزینهوهی كریستیانۆ له باج دهخرێـته ڕوو
تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدان بووەتە دێوەزمەیەک هەر رۆژێک بەرۆکی ئەستێرەیەکی دەگرێت
دوای ئهوهی رۆژنامه كهتهلۆنیهكان بهتوندی هێرشیان كرده سهر كریستیانۆ بهبیانۆی خۆ دزینهوه لهباجدان، چهندین جار ئهم ههواڵهیان بلاو كردهوه، خۆرخێ مێندێزی بهرێوهبهری كارهكانی ئهم ئهستێرهیه، ههموو ئهم دهنگۆیانهی رهت كردهوه و یانهی ریال مهدریدش لهسهر ئهم بابهته بهیاننامهیهكیان بلاو كردهوه.
تۆمەتی خۆدزینەوە لە باجدان بووەتە دێوەزمەیەک هەر رۆژێک بەرۆکی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ دەگرێت و کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیش نوێترین یاریزانە ئەو کەیسە بەرۆکی گرتبێت.
شەممەی رابردوو چەند کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی کلاسیکۆ، رۆژنامەی ئێلمۆندۆی ئیسپانی بۆمبێکی گەورەی تەقاندەوە و رایگەیاند، رۆناڵدۆ لە ماوەی 7 ساڵی رابردوودا خۆی لە دانی باج لە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دزیوەتەوە و ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییەی بە کردنەوەی چەند هەژمارێکی نادروست تۆمەتبار کرد.
میدیاکانی کەتەلۆنیا پێش بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ زۆرترین هەواڵیان لەسەر ئەم کەیسە بڵاوکردەوە و هەوڵیان دا لە رێگەی ئەم کەیسەوە کاریگەریی لەسەر دەروونی رۆناڵدۆ دروست بکەن.
بەپێی ئەو زانیارییە نهێنیانەی رۆژنامەی ئێلمۆندۆ بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆ نزیکەی ٧٤.٦ ملیۆن یۆرۆی نەداوەتە دەستەی باج، بۆ ئەوەی خۆی لە دانی باج بدزێتەوە، کریس چەند هەژمارێکی لە (رۆد تاون) و (دوورگەی کاریبی) کردووەتەوە، تەنانەت بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لەو دورگەیە گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیا واژووکردووە، و بڕی گرێبسەتەکەی ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە و کریس هیچ باجێک لەم گرێبەستەی نادات.
رۆناڵدۆ و ریال مەدرید هیچ وەڵامێکیان بۆ ئەم پڕوپاگەندانە نەبوو، تاکو بابەتەکە قووڵتر بوو و رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە رۆناڵدۆ بەهۆی ئەم تۆمەتەوە لەوانەیە شەش ساڵ زیندانی بکرێت، ئەمەش وای لە خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کریس کرد بێتە سەر هێڵ و بەڵگەنامەکان بڵاو بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەستۆپاکی رۆناڵدۆ بۆ هەموو لایەک بسەڵمێنێت و سەرجەم بەڵگەنامەکانی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئیسپانیا نارد.