هۆكارێكى ديكه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن ئاشكرا ده‌بێت
بێبه‌شكردنيان له خه‌و بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و زۆربوونى لێدانى دڵ.
K24 – هه‌ولێر:
هێشتا زۆر كه‌س ئاگادارى ئه‌و راستييه نييه كه كه‌مخه‌ويى و بێدارى شه‌وان سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له كێشه ته‌ندرووستييه‌كانه. به تايبه‌تى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و به‌رزى و نزمى فشارى خوێن.
زانايانى زانكۆى بۆنى ئه‌ڵمانيا توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێيان ئه‌نجامداوه و تێيدا 1ژنێك و 18 پياويان خستوونه‌ته ژێر چاودێرييه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه به تيشكى ره‌نينى موگناتيسى پشكنينيان بۆ كراوه به‌ر له‌وه‌ى بچنه سه‌ر كار له باره‌ى فشارى خوێن و سه‌لامه‌تى دڵييانه‌وه چاودێرى كراوون.
ئه‌و كه‌سانه ده‌رفه‌تيان پێدراوه رۆژانه ته‌نيا 3 كاتژمێر بخه‌وون. هه‌روه‌ها نموونه له خوێن و ميزى ئه‌و كه‌سانه وه‌رگيراوه و لێكۆڵينه‌وه له باره‌ى فشارى خوێن و ناوه‌ندى رێژه‌يى لێدانى دڵيان كراوه.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، بێبه‌شكردنيان له خه‌و بووه‌ته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و زۆربوونى لێدانى دڵ.
سايتى رووسياليه‌وم له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: بێخه‌وى سه‌ريكێشاوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هۆرمۆنى كورتيزۆڵ كه جه‌سته له كاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ستى هيلاكبوون ده‌رى ده‌دات.