لاریجانی له بارهى سهربهخۆيى ههرێم بۆ كوردستان24: گهلى عێراق خۆى دهبێت بڕيار له چارهنووسى بدات
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەبارەی سەربەخۆیی كوردستانەوە بۆ كوردستان24 دەدوێت
K24 - تاران
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وڵامی پرسیاری ھەواڵنێری کوردستان24 دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان راگەیاند و گوتی ئێمە پێمان وایە دەبێ یەکپارچەیی خاکی عێراق پارێزراو بێ و بەڵام لە کۆتایی دا ئەوە خەڵکی عێراقن کە دەبێ بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 سەبارەت بە سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان، عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتی: "گەلی عێراق بە سەرنجدان بە دۆخی ناوچەکە بڕیارێکی دروست بۆ داھاتووی خۆی دەدا، لە روانگەی ئێمەوە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەبێ بپارێزرێ، ئەو یارییەش کە ھێندێک لایەن بۆ ئەم بابەتە لە ناوچەکەدا وەڕێیان خستووە، دەتوانێ کێشە بۆ ئەو وڵاتانەش بخوڵقێنێ کە بە دوای ئەم بابەتەدا دەچن، ھەڵبەت وەک گوتم ئەوە خەڵکی عێراقن دەبێ بڕیار بدەن و ئێمەش ھەموو کات جەختمان لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە".