له خولی نایابی پێشمه‌رگه، سبه‌ی چه‌ندان یاری ئاگرین ده‌كرێن
پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری گه‌وره له ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كان بكرێت

یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به چه‌ندان یاری ئاگرین ده‌ست پێده‌كات، له پایته‌ختی كوردستان هه‌ندرێن و گاره به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، شاری سلێمانیش یاری نێوان سیروانی نوێ و ئارارات ده‌گرێته خۆی، كه‌ركووكیش میوانداری زاخۆی ركابه‌ری ده‌كات.
كه‌ركووك ـ زاخۆ
له یارییه‌كدا، كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری زاخۆی ده‌لال ده‌كات، یانه‌كه‌ی بابه‌گوڕگوڕ كه له گه‌ڕی پێشه‌نگی به شێروانه چۆڵكرد، به پاڵپشتی هانده‌رانی و یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی، هه‌وڵی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك ده‌دات. له‌به‌رامبه‌ردا زاخۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی وایلێكرد بگه‌ڕێته‌وه نێو ركابه‌رییه‌كان، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان بیست و چواریش، زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه دوو یاریزانی دیكه‌ی تیپی عێراقی یانه‌كه‌ی له‌خولی كوردستان به‌رامبه‌ر كه‌ركوكیه‌كان تاقیده‌كاته‌وه.
هه‌ندرێن ـ گاره
له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ندرێن له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداری گاره‌ی شاری دهۆك ده‌كات، هه‌ندرێن كه به جیاوازی گۆڵ له خانه‌ی دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌بینرێت، به سه‌ركردایه‌تی ته‌ها قادری راهێنه‌ر و كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو جه‌نگی یانه‌كانی دیكه ده‌كات ، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تواناكانی كارزان عه‌بدوڵلای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ندرێن هه‌وڵی سێیه‌م سه‌ركه‌وتن له‌نێو یاریگه‌ی خۆی ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا گاره به راهێنه‌رایه‌تی سه‌فوان عه‌بدولغه‌نی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه، ئامانجییه‌تی به هێنانی محه‌ممه‌د زوهێری هێرشبه‌ری پێشووی دهۆك بۆ ریزه‌كانی، بتوانێت مژده‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه له پایته‌خته‌وه بۆ هانده‌رانی ره‌وانه بكات.
سیروانی نوێ ـ ئارارات
له شاری سلێمانیش سیروانی نوێ، ئارارت، ناونیشانی یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بێت، ئه‌و دوو یانه‌یه له ماوه‌ی چوار یارییدا هه‌ریه‌كه‌ی چوار خاڵییان كۆكردۆته‌وه،سیروانی نوێ تاقانه سه‌ركه‌وتنێكی هه‌یه، ئاراراتیش ئه‌م وه‌رزه خوی به یه‌كسانبوونه‌وه گرتووه و هێشتا داستانێكی بردنه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه.
هه‌رچی شێروانه‌یه كه له ماوه‌ی پێنج یارییدا شه‌ش خاڵی هه‌یه و له‌خانه‌ی سێیه‌مه له‌م گه‌ڕه‌دا له پشوودایه و یاریی ناكات.
بڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی 3 یاری دیكه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت كه پێكهاتوون له‌م یارییانه (پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ برایه‌تی)، (نه‌ورۆز ـ هه‌ولێر) و (دهۆك ـ گازی باكوور).