مێسی پێش كریستیانۆ ده‌كه‌وێت
ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2016 ببینه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجێنتینی یانه‌ی بارسێلۆنا له 2016 له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه، كریستیانۆی ركابه‌ریشی پله‌ی دووه‌می گرتووه.
مێسی دوای تۆماركردنی تاكه گۆڵه‌كه‌ی له دژی بروسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانیا بووه خاوه‌نی 56 گۆڵ له 2016، له كاتێكدا كریستیانۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید به 51 گۆڵ ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی 2016ـی گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا به 48 گۆڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه و رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونشن به 44 گۆڵ خاوه‌نی خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه.
مێسی 29 ساڵ، له 2016 له كۆی 59 یاری، 56 گۆڵی كردووه، 32 گۆڵیشی دروستكردووه و به‌شداری له تۆماركردنی 88 گۆڵیش كردووه و 3 نازناویشی بردۆته‌وه.