به ڤیدیۆ: ئاسانترین رێگا بۆ پاككردنی په‌تاته
كاتێكی كه‌م و بێ ماندووبوون
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر ته‌ماشای كردووه و بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ته‌ماشاكاران، له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه زیاتر له ساڵێكه بڵاوكراوه‌ته‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 11 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای كردووه،ئاسانترین رێگا بۆ پاككردنی په‌تاته پاش كۆڵاندنی ئاشكرا ده‌كرێت.
له‌و رێگه ن،ێیهدا كه له سه‌ر پێگه‌ی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌سانێك هه‌ستاون به نیشاندانی شێوازێكی نوێی پاككردنی په‌تاته پاش كوڵاندنی، ئه‌و كه‌سانه چه‌ند پهتاتهیهكیان هێناوه به‌ر له‌وه‌ی بیخه‌نه سه‌ر ئاگر، به چه‌قۆیه‌ك توێژه ته‌نكه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی په‌تاته‌كه به شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی له ناوه‌ڕاستدا ده‌بڕن و پاشان ده‌ست به كوڵاندنی ده‌كه‌ن،پاش كوڵاندن زۆر به ئاسانی توێژه‌كه‌ی لێده‌كرێته‌وه و به كاتێكی كه‌م و بێ ماندوو بوون پاك ده‌كرێت.
په‌تاته یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌یه كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ دروستكردنی زۆر خۆراكی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنرێت و خه‌ڵكێكی زۆر حه‌ز به خواردنی ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی منداڵان.