وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ره‌تده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به دوو خاڵ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (دڵشاد عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ره‌تده‌كاته‌وه و هیواده‌خوازێت هه‌فته‌ی داهاتوو، ده‌ست به "خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست" بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، "وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەروەردەیی و بەتوانای وەک بەڕێزیان نابێت".
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه راگه‌یاند.
به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان، ژماره‌یه‌ك مامۆستای پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بایكۆتی خوێندنیان كردووه و پرۆسه‌ی خوێندنیش له‌و ناوچانه په‌كیكه‌وتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیاندراوێک لە لایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە
بە پێویستی دەزانین سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، دوو خاڵ بخەینە ڕوو:
یەکەم: وەزارەتی پەروەردە هەوڵەکانی بەڕێزیان لە ڕابردوودا بۆ پێشخستنی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکەی و شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن و هەوڵدان بۆ بەفێڕۆنەچوونی ساڵێکی خوێندنی منداڵانی خۆشەویست بەرز دەنەرخێنێت و دەستخۆشی لێ دەکات لە ئاست ئەو جورئەتەی کە ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە پەنجەی لەسەر هۆکاری کێشەکان و بەلاڕێدابردن و بەسیاسیکردنی خۆپێشاندان و مامۆستایان و جددینەبوونی هەندێک لایەنی سیاسی لە چارەسەرکردنی کێشەکان دانا.
دووەم: وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەروەردەیی و بەتوانای وەک بەڕێزیان نابێت و هیواخوازە هەفتەی داهاتوو دەست بە خزمەتکردنەوەی شاری خۆشەویستی سلێمانی بکاتەوە و وەزارەتی پەروەردەیش بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە
۸/۱۲/۲٠۱٦