به ڤیدیۆ: سه‌گێك دوا ماڵئاوایی له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات
تا ئێستا 15 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆی مردنی كه‌سێك كه سه‌گه‌كه‌ی دوا ماڵئاوایی لێده‌كات، دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی تا ئێستا زیاتر له 15 ملیۆن كه‌س ته‌ماشای كردووه و زیاتر له 116 هه‌زار كه‌سیش به‌شدارییان له شهیركردنیدا كردووه.
خوشكی كوڕه مردووه‌كه ناوی(میشال جیسن) ه كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و سوپاسی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه كه رێگه‌ی به خانهوادهكهیداوه سه‌گی براكه‌یان له كاتی دوا ماڵئاوایی ببه‌نه نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوایین جار ماڵئاوایی له برا كۆچكردووهكهیان بكات.
ئه‌و كچه گوتوویه‌تی: ئه‌م كاره هاوكاری سه‌گه‌كه ده‌كات كه بزانێت براكه‌مان مردووه و جارێكی دیكه ناگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكه‌دا تێكستێكی نوسیووه كه براكه‌ی وایزانیووه تووشی سه‌رئێشه بووه به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وتووه دووچاری خوێنبه‌ربوونی مۆخ بووه و پێیانوایه به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان دووچاری ئه‌و نه‌خۆشییه بووه كه به به‌رده‌وامی ده‌یخوارده‌وه.
خه‌ڵكێكی زۆریش له كۆمێنت بۆ كچه‌كه‌یان نوسیووه كه نیگه‌رانی سه‌گه‌كه نه‌بێت كه زۆر به په‌رۆشه بۆ براكه‌ی،چونكه ئه‌و یه‌كێكه له خێزانه‌كه‌تان.