سێ كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش خاپوور كران
پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان به‌هۆی به‌رگری و تاكتیكه‌كانی داعش هێواشتر بووه
K24 – هه‌ولێر
هێزه عیراقییه‌كان گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كرد و زیاتر چوونه‌ته ناو قووڵایی قه‌ڵای داعش و سێ شوێنه‌یان له‌ناو برد كه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو به‌كار ده‌هێنران له‌گه‌ڵ خاپووركردنی سێ كۆگای ته‌قه‌مه‌نی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، جه‌نراڵ عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا رایگه‌یاند هێزه‌كانی دژه تیرۆر له هه‌فته‌ی حه‌وته‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی ته‌میم له به‌ری چه‌پی شاره‌كه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی F16 عێراق سێ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو و سێ كۆگای ته‌قه‌مه‌نیان له ناو موسڵ خاپوور كرد، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كراون.
شه‌ڕ له ناو شه‌قام و كوڵانه‌كانی به‌ری چه‌پی موسل بۆ هێزه‌كانی عێراقی زۆر سه‌خت بووه و داعش به رێگه‌ی ئۆتۆمبیڵی بۆمبه‌كراوی خۆكوژ و نیشانه‌شكێن و هاوه‌ن و به‌كارهێنانی هاووڵاتیانی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ده‌دات و توانیوه خێرایی پێشڕه‌وییه‌كانیان هێواشتر بكات.
له دوا پێشهاتی ئه‌م بواره، كشانه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كانه له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی داعش به شه‌ش ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی خۆكوژ هێرشی كرده سه‌ر فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و وێنه‌ی سوتاندنی تانكێكیشی بڵاو كرده‌وه.