خه‌ڵكی باشووری عێراق نه‌عل به رووی مالیكدا به‌رزده‌كه‌نه‌وه
به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراقی ده‌زانن
K24 – هه‌ولێر:
هاوڵاتیانی پارێزگاكانی باشووری عێراق له سه‌ردانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ شاره‌كانیان ناڕازین و به سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراقی ده‌زانن.
.jpg)
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی پارێزگای میسان دژی چوونی مالیكی بۆ پارێزگاكه‌یان
خه‌ڵكی پارێزگای میسان به هه‌مان شێوه‌ی پارێزگای زیقار به هاتنی مالیكی بۆ پارێزگاكه‌یان كاردانه‌وه‌یان نواند و تاكه نه‌علیان به رووی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی مالیكی‌دا به‌رزكردبووه و دژی سه‌ردانه‌كه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی پارێزگای میسان دژی چوونی مالیكی بۆ پارێزگاكه‌یان
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌شى به ده‌رفه‌ت زانيووه، له رێى سه‌ردانى مه‌يدانى و بينيى كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌رى پشتيوانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووى دۆخێكى ناهه‌مووار بووه‌ته‌وه، كاتێك بۆى ده‌ركه‌وت خه‌ڵكى زيقار نايانه‌وێت پێشوازى لێ بكه‌ن.

ناڕه‌زايه‌تى خه‌ڵكى زيقار به‌رامبه‌ر سه‌ردانى نورى مالكى
پێشتر هاووڵاتييانى دانيشتووى پارێزگاى زيقار، به هه‌ڵواسينى لافيته و درووشمى دژ به مالكى دژايه‌تى خۆيان بۆ سه‌ردانى سه‌رۆكى ئيتيتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا نورى مالكى بۆ پارێزگاكه‌يان ده‌ربڕى.
له لافیته‌كاندا نوسراوه" خه‌ڵكى زيقار كوشتارى سبايكه‌ر و زيندانى بادووش و كۆمه‌ڵكوژييه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر، به‌شير، شنگال، مووسڵ و تكريتيان بير مالكى هێناوه‌ته‌وه و يه‌كێك له هاووڵاتيان به كه‌وشى پێى له وێنه‌ى مالكى ده‌دا و نه‌يارێتى خۆي بۆ پێشوازيكردن له مالكى ده‌رده‌بڕى".
.jpg)
.jpg)