ریزه‌كانی داعش درزی تێده‌كه‌وێت
په‌نا بۆ به‌ساڵاچووه‌كان ده‌بات و ده‌یانكات به چه‌كدار
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه له‌سه‌ر دۆخی رێكخراوی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌مداواییانه داعش په‌نای بردووه‌ته به‌ر چه‌كداركردنی به‌ساڵاچووان و له شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كانی عێراق و سووریا و لیبیا به‌كاریانده‌هێنێت،پاش ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له سه‌ر ئاستی فه‌رمانده و چه‌كداره‌كانیدا دووچاری شه‌پۆلێكی جیابوونه‌وه بووه له ریزه‌كانیدا، به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كانی ریزی دووه‌م و سێیه‌می ناو رێكخراوه‌كه.
چاودێران له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌شی به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ریزه‌كانی داعش كه‌وتووه، په‌نای بۆ چه‌كداركردنی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچووه‌كان بردووه.
چه‌كداره به ته‌مه‌نه‌كانی داعش پێش كوشتنی چه‌ند دیلێك
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی داعش پاش ئه‌وه دێت له رابردوودا مندڵان و هه‌رزه‌كارانی به زۆری ده‌برده ریزی چه‌كداره‌كانی،به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌كیش كه چه‌كدارانی داعش له‌م دواییانه‌دا بڵاویانكردووه‌ته‌وه و كوردستان24 به پێوستی نازانێت هیچ به‌شێكی ئه‌و ڤیدیۆیه بڵاوبكاته‌وه به هۆی بوونی پڕوپاگه‌نده و گرته‌ی توندوتیژ و خوێناوی، به روونی ده‌بینرێت كه ژماره‌یه‌ك به‌ساڵاچوو به چه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و وه‌ك خۆیان گوتوویانه به تۆمه‌تی كافربوون كه‌سێك ده‌كوژن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئه‌و جیابوونه‌وه و دابڕانه‌ی له ناو ریزه‌كانی داعشدا درووست بووه و رێكخراوه‌كه‌ی تێدا ده‌ژی،هه‌مان ئه‌و دۆخه‌یه كه رێكخراوه توندڕه‌و و ته‌كفیرییه‌كانی دیكه‌ش پێیدا تێپه‌ڕیوون، هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌سه دیاره‌كانی ناو رێكخراوی قاعیده په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كرد.
به‌ڵام داعش ده‌یه‌وێت سوود له رابردووی ئه‌و رێكخراوانه‌ی پێشوو وه‌ربگرێت و ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ جیابوونه‌وه‌ی زیاتری سه‌ركرده و كه‌سه دیاره‌كانی و رێگه له‌و جیابوونه‌وه گه‌وره‌یه بگرێت كه ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه له ناو ریزه‌كانیدا و ئه‌گه‌ر رووبدات زۆر خوێناوی ده‌بیت.
ئێستاش دۆخی رێكخراوه‌كه له خراپترین رۆژه‌كانیدایه، ته‌نانه‌ت توانای پارێزگاری له‌و زه‌وییانه نه‌ماوه كه به زه‌وی خه‌لافه‌ت ناوی ده‌برد،چونكه زۆرێك له چه‌كداران و ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له سووریا و عێراق رایانكردووه.
داعش له ریزی یه‌كه‌م و سه‌ركرده دیاره‌كانیشیدا زۆر كه‌سی له ده‌ستداوه، ته‌نانه‌ت رێبه‌ری رێكخراوه‌كه كه وه‌ك خه‌لیفه خۆی ناساندووه، له دوایین په‌یامی ده‌نگیدا ناوی بردن، له‌وانه گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه (محه‌مه‌د عه‌دنانی) و (محه‌مه‌د فورقان) كه كاریگه‌ری نه‌مانیان وای له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كرد له سه‌ریان ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و له‌م دواییانه‌دا جێگه‌ی عه‌دنانی به (ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجر) ناوێك پڕبكاته‌وه،دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌بوونی پهیڤدارێك به ناوی رێكخراوه‌كه‌ی.