سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش وشك ده‌كرێن
168 تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی داعش له‌ناو بران
K24 – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌وره‌ترین هێرشی هه‌واییدا له‌ناوبردنی 168 تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی داعش له نزیك ته‌دمور له سوریا راده‌گه‌یه‌نێت.
زیانی دارایی ئه‌م هێرشه بۆ داعش به زیاتر له 2 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێندراوه، كه پێشتر به‌هۆی ئامانجكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی به ملیۆنان دۆلار داهاتی له‌ده‌ستداوه.
دوایین هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ وشك كردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش به گه‌وره‌ترین هێرش ناو نراوه، پێشتر به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ناوچه‌یه‌كی زۆری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، به‌ده‌ست كه‌مبوونی سه‌رچاوه داراییهكانییهوه ده‌ناڵێنێت.
جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمان له‌مباره‌وه رایگه‌یاند "كاتێ كه داعش ده‌ستی به پاره‌یه‌كی زۆر ده‌گات، بۆ كرده‌وه‌ی توندوتیژی دژی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌كار ده‌هێنێت كه له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆجیای وه‌حشیانه‌ی ئه‌ودا نین".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان هاتووه، له‌ناوبردنی تانكه‌ره‌كانی هه‌ڵگری نه‌وتی داعش پاش ئه‌وه‌ی دێت كه چه‌ندین هێرشیان بۆ تێكشاندنی داعش له عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسی دۆسیه‌ی وزه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به ئامانجكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بۆ لێدانی ژێرخانی وزه‌ی داعشه له به‌رهه‌مهێنان و پاڵاوتن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.
ئاموس هۆچستاین پێشی وایه، ده‌رهێنانی ئه‌و نه‌وته زۆر ئاسانه، پێویستی به داهێنان نییه بۆ ده‌رهێنانی، گواستنه‌وه‌یه له سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ سه‌ده‌ی هه‌ڤده و هه‌ژده‌یه‌م. به‌ڵام به‌هۆیه‌وه تێچوونی به‌رهه‌مهێنانی بۆ داعش زیاتر ده‌كات و قازانجێكی كه‌می به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
داعش یه‌ك له‌سه‌ر سێی فرۆشی نه‌وته‌كه‌ی له به‌راورد له‌گه‌ڵ كاتی به‌ر له مانگی ئابی 2015 له ده‌ستداوه.
داعش له ساڵی 2014 پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی به سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سونه‌نشین له عێراق گرت، داهاتێكی زۆر له فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 به‌هۆی له‌ده‌ستدانی به‌رده‌وامی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵات، داهاته‌كانیشی له فرۆشتنی نه‌وت كه‌م بووه‌وه.