سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

"بارزانی سوپاسنامەیەك ئاراستەی ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە بەشداریان لە پرسەی ئەقلیمەخانی خوشكی گەورەیان كردووە"

K24 - ھەولێر

لە پەیامێكدا مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو كەس و لایەنەنانە دەكات كە بەشداریان لە پرسەی ئەقلیمەخانی خوشكی گەورەیان كردووە.

لە پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتوووە تێیدا ھاتووە: "سوپاسی ھەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتییە سیاسیانەی ناوخۆ و عێراق و کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ئایینەکان و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتییە فەرھەنگی و ئاکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆی چینوتوێژەکانی کوردستان و، ھاووڵاتیانی بەڕێز و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندنکاران و ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە تەشریفیان ھێناوە و ئامادەی پرسەکەمان بوونە".

ھەر لەو پەیامەدا بارزانی رایگەیاند: "سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی ھەرچوارپارچەی کوردستان و سەرۆک و سەرکردە سیاسی و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دراوسێ و جیھان دەکەم کە لە ڕێگەی تەلەفۆن و ناردنی برووسکەوە لە خەمی ئێمەیان کەم کردووەتەوە. خوای گەورە پادداشتی ھەموو لایەکمان بدات".

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

پڕ بەدڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە لە پرسەی خوشکی گەورەم ئەقلیمەخان ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

سوپاسی ھەموو ئەو سەرکردە و کەسایەتییە سیاسیانەی ناوخۆ و عێراق و کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ئایینەکان و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتییە فەرھەنگی و ئاکادیمی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆی چینوتوێژەکانی کوردستان و، ھاووڵاتیانی بەڕێز و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندنکاران و ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە تەشریفیان ھێناوە و ئامادەی پرسەکەمان بوونە، ھاوکات سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی ھەرچوارپارچەی کوردستان و سەرۆک و سەرکردە سیاسی و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دراوسێ و جیھان دەکەم کە لە ڕێگەی تەلەفۆن و ناردنی برووسکەوە لە خەمی ئێمەیان کەم کردووەتەوە. خوای گەورە پادداشتی ھەموو لایەکمان بدات.

ھیوای تەندروستی و بەختەوەری بۆ ھەموو لایەک دەخوازم

مەسعود بارزانی

10ـی 12ـی 2016