په‌رله‌مانتارێكی عێراق كوژرا
هه‌واڵی دژ به یه‌ك له‌باره‌ی كوژرانی بڵاو كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتارێكی سوننه له پارێزگای ناسریه له باشووری عێراق كوژرا.
مه‌شعان جبووری په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی چاكسازی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه عه‌جمان به‌هۆی ده‌ستڕێژی چه‌كداران بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له رێگه‌ی نێوان ناسریه و به‌سرا كوژرا، به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌شی كوژراوه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره، كوژرانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تكرده‌وه و راگه‌یاند په‌رله‌مانتار عه‌جمان به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ له رێگه‌ی نێوان "البطحاء" و "الناصريه" گیانی له‌ده‌ستدا و نه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن.
موجیب حه‌سانی له‌مباره‌وه گوتی عه‌جمان و پاسه‌وانیكی گیانیان له‌ده‌ستدا و ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی بریندار بوون.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیش هه‌واڵی كوژرانی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی هێزه‌كان "عبدالعظيم العجمان" له ناسریه بڵاویان كرده‌وه.
كه‌ناڵی فه‌رمی عێراقی له‌مباره‌وه بڵاوی كرده‌وه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێلی په‌رله‌مانتار عه‌بدولعوزێم عه‌جمان له رێگه‌ی نێوان ناسریه و "البطحاء" له پارێزگای زیقار.
بریاڕده‌ری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌مباره‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌جمان په‌رله‌مارنتارێكی سوننه‌ی پارێزگای به‌سره و ئه‌ندامی حزبی ئیسلامی عێراق بوو.


