له سلێمانى نرخى پليتێكى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ 200 دۆلاره
له كاتێكدا ژيانى دامه‌زراوه‌كان په‌كى خراوه و بايكۆت و قه‌يرانى دارايى به‌رده‌وامه
K24 – سلێمانى:
شه‌وى سه‌رى ساڵ له هۆتێلێكى سلێمانى به به‌شدارى ژنه گۆرانيبێژێكى لوبنانى ئاهه‌نگێكى تايبه‌ت ساز ده‌كرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى قه‌يرانى دارايى و دواكه‌وتنى موچه و خۆپيشاندان و بايكۆت, له سه‌رى ساڵدا ميوانخانه‌يه‌كى سلێمانى به به‌شدارى ژنه گۆرانيبێژى لوبنانى رۆلا سه‌عد ئاهه‌نگێكى تايبه‌ت ساز ده‌كات و پليتى به‌شداريكردن له ئاهه‌نگه‌كه بۆ شوێنى تايبه‌ت 200 دۆلاره و ئاساييه‌كه‌شى 100 دۆلاره.
كۆمپانياى وايت ميديا, بۆ شه‌شه‌م ساڵه له‌سه‌ر يه‌ك ئه‌و ئاهه‌نگه ساز ده‌كات و گۆرانيبێژى لاو قاسم هه‌وراميش به‌شدارى تێدا ده‌كات.
سازكردنى ئه‌م جۆره ئاهه‌نگه و بانگهێشتكردنى گۆرانيبێژى بيانى له كاتێكدايه كه له هه‌رێمى كوردستان قه‌يرانى دارايى له ئارادايه و له سلێمانيش به هۆى بايكۆت و ده‌وام نه‌كردنه‌وه كه‌رتى په‌روه‌رده و به‌شێكى به‌رچاوى فه‌رمانگه حكومييه‌كان ده‌وام تێياندا په‌كخراوه.