له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا دوو كچ گيانيان له‌ده‌ستدا
دوو كچ له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا له سه‌ر رێگه‌ى خێراى ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا گيانيان له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
دوو كچ له كاتى په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكدا له سه‌ر رێگه‌يه‌كى خێراى ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا گيانيان له‌ده‌ستدا.
بروك هوگيز 18 ساڵ په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووكى كردبوويه‌وه و له‌سه‌ر رێگه‌يه‌كى خێراى ويلايه‌تى په‌نسلڤانيا له نزيك شارى توبيهانا له‌گه‌ڵ گانيا موريسۆن- تۆمى 17 ساڵدا تووشى رووداوێكى هاتوچۆ بوون و ده‌ستبه‌جێ گيانيان له‌ده‌ستدا.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت تۆمى له هوگيز ده‌پرسێت ئايا په‌خشى راسته‌وخۆيه، به‌ڵام وه‌ڵام وه‌رناگرێته‌وه و تووشى رووداوه‌كه ده‌بن.
دواى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وت، ئۆتۆمبێلى ئه‌و دوو كچه له پشتيانه‌وه بارهه‌ڵگرێكى گه‌وره خۆى پێدا كێشاوون و بووه‌ته هۆى گيانله‌ده‌ستدانى هه‌ردووكيان.
دواى رووداوه‌كه‌ش په‌خشى راسته‌وخۆى فه‌يسبووك نه‌وه‌ستابوو, دواى چه‌ند خوله‌كێك پياوێك ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر ڤيديۆكه راده‌وه‌ستێت.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك ئه‌و گرته ڤيديۆييه سڕراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز